به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى كرده تیرۆریستییه‌كه‌ى به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر راگه‌یه‌نرا

له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه مه‌سروور بارزانی راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یى بوو ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى كرده تیرۆریستییه‌كه‌ى 29ى مانگى ئه‌یلوولى رابردووى به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر راگه‌یه‌نرا
مه‌سروور بازرانى راگه‌یاند "تیرۆریستان ئه‌و ئاسانكارى و ده‌رفه‌ته‌ى كه بۆ هاووڵاتیانى ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق له هه‌رێمى كوردستان ره‌خساوه قۆسته‌وه و ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامدا
مه‌سروور بارزانى: له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هیچ ده‌ستێكى ناوخۆیى چ له هه‌ولێر و ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كرده تیرۆریستییه نه‌بووه، ئه‌نجامده‌رانى كرده تیرۆریستییه‌كه‌ى هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هاتوون و له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى به‌ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام ئه‌نجامدرا بوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر راگه‌یاند " 3 تیرۆریست به ناوه‌كانى: هاشم ساڵح محه‌مه‌د ناسراو به (ئه‌بو سه‌عد) و ، محه‌مه‌د خه‌لیل خدوش ناسراو به (شه‌علان) و سه‌میر به‌كر یونس ناسراو به ( ئه‌حمه‌د ئه‌بو منازڕ) به‌رپرسن له داڕشتن و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و كڕینى ئۆتۆمبیله‌كان و بۆمبڕێژكردنیان و ئاماده‌كردنى پشتێنه‌ى بۆمبڕێژكراو.
http://www.kurdistantv.net/Default.aspx?page=article&id=114526&l=1




