٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئامادە كردنی دەستووری نوێ بۆ توركیا ئاسان نییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ جێگری سەرۆكی ئاكەپە و ئەندامی كۆمسیۆنی ئامادەكاری دەستووری نوێ توركیا و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی ئەو وڵاتە محەمەد عەلی شاهین سەبارەت بە كارو چالاكییەكانی كۆمسیۆنی ئامادەكاری دەستووری نوێ رایگەیاند كە كۆمسیۆن نەیتوانی بە پێ پێویست كار بكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رەسمی ئاكەپە بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكی ئاكەپە محەمەد عەلی شاهین رایگەیاندووە كە زۆر ویستمان دەستوورێكی نوێ ئامادە بكەین تا شوێنی دەستووری 1982ی توركیا بگرێتەوە بەڵام كۆمسیۆن سەركەوتوو نەبوو.

محەمەد عەلی شاهین ئاماژەی بەوە كردووە كە ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانی توركیا كاریگەرییەكی یەكجار زۆریان كردە سەر كارو چالاكییەكانی كۆمسیۆنی ئامادەكاری دەستوور بۆیە كۆمسیۆن نەیتوانی زیاتر لە 60 مادە لەو دەستوورە ئامادە بكات.

شاهین جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە سەرانسەری دونیا وڵاتان لە ماوەی 16 مانگدا دەستووری نوێ بۆ خۆیان ئامادە دەكەن بەڵام لە توركیا ئەو ماوەیە تێپەڕ كرا و نەتوانرا دەستوور ئامادە بكرێ بۆیە لەمەو بەدواوە ئامادە كردنی دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا زۆر زۆر زەحمەتە.

هەواڵی پەیوەندیدار