٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەلیل ئاكسۆی: توركیا هێشتا بە چاوی دوژمن سەیری گەلی كورد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئاگری- KDP.info/ پەرلەمانتاری بەدەپە لە شاری ئاگری خەلیل ئاكسۆی رەخنەی لە هەڵوێستی پەرلەمانی توركیا بۆ درێژ كردنەوەی ماوەی دەسەڵاتی سەربازی سوپا بۆ سازدانی ئۆپەراسیۆن لە دەرەوەی سنوورەكانی توركیا كرد.

خەلیل ئاكسۆی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە كە بڕیاری پەرلەمان بۆ درێژ كردنەوەی ماوەی دەسەڵاتی سوپا بۆ سازدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دەرەوەی سنوورەكانی توركیا نیشانەی ئەوەیە كە هێشتاكە حكومەتی توركیا سیاسەتی خۆی لە بەرامبەر گەلی كورد نەگۆڕیوە.

ئاكسۆی ئاماژەی بەوە داوە كە حكومەتی توركیا هێشتا بە چاوی دۆژمن سەیری گەلی كورد دەكات، بۆیە دووبارە دەستی بە ئامادەكاری شەڕ كردووە.

ئاكسۆی جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە رەنگە ئەو دەسەڵاتە كە لە لایەن پەرلەمانەوە بە سوپا و حكومەت دراوە جێبەجێ نەكرێت، بەڵام ئەگەر بێت و برایانی ئێمە لە هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی خۆیان رابگەینن رەنگە ئەو دەسەلاتە بەكار بهێنرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار