سوپای توركیا: بۆ كورت كردنەوەی ماوەی سەربازی لەگەڵ حكومەتدا رێككەوتوونە

ئەنقەرە-KDP.info/ سوپای توركیا رایگەیاند كە سەبارەت بە كۆرت كردنەوەی ماوەی هەر دوو جۆری سەربازی لەگەڵ حكوومەتدا رێككەوتنە و سوپا دژایەتی پێشنیارەكانی حكوومەت ناكات.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركیا بڵاویكردەوە كە سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاندووە پێشنیاری كورت كردنەوەی ماوەی سەربازی ئاسایی و سەربازی كورت خایەن لە سوپای توركیا لە لایەن حكوومەتەوە پێشكەشی سوپا كراوە و سوپاش دوای لێكۆڵینەوە لە سەر ئەو پێشنیارە رەزامەندی خۆی لە سەر جێبەجێكردنی دەربڕیوە.
سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا نەجدەت ئۆزەل ئاماژەی بەوە كرد كە بە پێ رێككەوتنی نێوان سوپا و حكوومەت ماوەی سەربازی ئاسایی لە 15 مانگەوە بۆ 12 مانگ و ماوەی سەربازی كورتخایەن بۆ شەش مانگ كورت كرانەوە.
ئۆزەل جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ماوەی سەربازی ناچاری هەر وەكو خۆی دەمێنێتەوە و هیچ جۆرە گۆڕانكارییەكی تێیادا ناكرێت.




