٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشبینی دەكرێت بۆ 10 - 15 رۆژی تر پاداشتی فەرمانبەرانی كۆمسیۆن دابەش بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە   kdp.info/ نزیكەی 20 رۆژە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەكۆتا هاتووە، بەڵام تاوەكو ئێستە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان پارەی پاداشتی فەرمانبەرانی وێستگە و بنكەكانی دەنگدانی نەداوە و بەپێی گوتەی سەرچاوەیەكی كۆمسیۆنیش 10 بۆ 15 رۆژی تر ئەو پاداشتە دابەش دەكرێت.

هەندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی تایبەت بۆkdp.infoگوتی: لە ئێستەوە چاوەڕوان دەكەین تاوەكو 10 بۆ 15 رۆژی تر ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی پارەو پاداشتی فەرمانبەرانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی كوردستان بە كۆتا بێت و ئەو ماوەیەش بۆ ئەوەیە كە وردبینی بكەین لە ناوەڕۆكی گرێبەستەكانیان.

ناوبراو گوتیشی: داوا لەسەرجەم فەرمانبەرانی كۆمسیۆن دەكەین كە ئەو چەند رۆژە ئارام بگرن بۆ ئەوەی كاروبارەكانی دابەشكردنی پاداشتەكە بە رێكو پێكی بەڕێوەبچێت و هیچ گرفت و كەموكورتییەكی نەبێت.

 شیاوی ئاماژە بۆكردنە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی كوردستان لەبەرامبەر كاركردنیان لە وێستگە و بنكەكانی دەنگدان بڕی 200 هەزار دینار بەهەر فەرمانبەرێكی ئاسایی دەدات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار