٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاوەكو ئێستا پێنج حاجی عێراقی لە سعودیە كۆچی دواییان كردووەو هیچیان كورد نین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info  / بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست kdp.infoكەوتوون ئەمساڵ نزیكەی 2 ملیۆن كەس لەسەر تاسەری جیهان گەشتی سعودیەیان كردووە، بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و لەو ژمارەیەش 3720 كەسیان كوردن و لەهەرێمی كوردستانەوە چوونەتە سعودیە، بەڵام خۆشبەختانە ئێستە هەموویان سەلامەتن ئەمەش لە كاتێك دایە كە تاوەكو ئێستە لە ئەمساڵدا 5 حاجی عێراقی لە  سعودیە كۆچی دوایان كردووە.


مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندنی حەجی كوردستان بۆkdp.info  گوتی: لە كۆی 24 هەزار حاجی عێراقی كە ئەمساڵ هاتوونەتە سعودیە، تا ئێستە 5 حاجی كۆچی دوایان كردووە، بەڵام حاجیەکانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 3720 حاجیە هەموویان سەلامەتن و بەشێوەیەكی ئاسایی سەرقاڵی سەردانی كەعبەی پیرۆز و شوێنە ئاینییەكان و خوداپەرستین.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی ئەمڕۆ سەرجەم سنورە ئاسمانی و وشكایی و دەریاییەكانی سعودیە بەڕوی حاجیاندا داخران و تائێستەش نزیكەی دوو ملیۆن حاجی لە دەرەوەی سعودیەوە گەیشتوونەتە شاری مەككە و بڕیاریش وایە بەشێك لە شوێنی تەوافكردن لە دەوری كەعبەی پیرۆز پێش جەژنی قوربان لە بەردەم حاجیاندا بكرێتەوە.
بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێم ئەوەشی راگەیاند كەوا دەسەڵاتدارانی سعودیە هەموو شێوازەكانی خۆپیشاندان و بەرزكردنەوەی دروشمی سیاسیان لە وەرزی حەجدا قەدەغەكردووە و بەردەوام هۆشداری ئەوە بڵاودەكەنەوە كەوا بە توندی رووبەڕووی هەر هەوڵێك دەبنەوە كەوا ببێتە هۆی شێواندنی ئاسایشی سعودیە و سەلامەتی حاجیەکانی ماڵی خودا.

هەواڵی پەیوەندیدار