٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی سەرەخۆشی ئاڕاستەی ساڵح موسلیم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

برای بەڕێزم كاك ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتیی دیموكراتی كوردستان

بە بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی (شەڕڤان)ـی كوڕەكەتان زۆر خەمبار بووین. هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادەكەتان دەكەین. هیوادارین دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت. گەلی كوردستان لە ڕێگەی ئازادیدا قوربانی و شەهیدی زۆری داوە و لەوە دڵنیاین قوربانیدانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان ئەنجامی دەبێت و گەلەكەمان بە مافە ڕەواكانی دەگات.

نەمری بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی

 

 

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

10ـی 10ـی 2013

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار