نێچیرڤان بارزانى: چى پێویست بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ین

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ى ته‌ممووزى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ى ژماره نۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو له لایه‌ن ده‌زگاكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان بڵاو كرانه‌وه؛ خرایه ڕوو، كه تیایدا ڕێژه‌ى بێكارى، نه‌خوێنده‌وارى، نه‌خۆشى، توندوتیژى دژى منداڵان و ئافره‌تان و ئاستى خزمه‌تگوزاریى گشتیى وه‌ك ئاو و كاره‌با و پاكوخاوێنى له خۆ گرتبوو.
له‌و ئاماره‌ى ده‌زگاكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، هه‌موو ژماره و ڕێژه‌كان، پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان له‌و بوارانه‌دا نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌ش مایه‌ى خۆشحاڵیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بوو، به‌ڵام سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى ڕایگه‌یاند: "ئه‌م ڕێژه و ژمارانه نیشانه‌ى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌مانه تمووحى ئێمه نین و ده‌بێ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و بوارانه‌دا بگه‌ینه ئاستى ستاندارته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و خزمه‌تگوزارى له بواره‌كانى كاره‌با و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌دا، ببنه ئه‌وله‌ویاتى حكوومه‌ت".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا وه‌زاره‌تى پلاندانان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیژنه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگى ده‌رباره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌زگاكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كردوویانه؛ پێك بێنن و ئه‌و ئامارانه بكرێنه بنه‌مایه‌ك بۆ كارى وه‌زاره‌ته‌كان.
هه‌ر ده‌رباره‌ى ئامار، بڕیار درا كه به به‌شداریى لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانى حكوومه‌تى عیراق؛ كار بۆ سه‌رژمێرێكى گشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا ژماره كۆ بكرێنه‌وه و ئه‌م ژمارانه ببنه بنه‌ما‌ى كاره‌كانى حكوومه‌ت.
داواش له وه‌زاره‌تى پلاندانان كرا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كان كار له سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌زگایه‌كى ئامار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌زگایه به‌رده‌وام له بواره جیاجیاكاندا ئامار بكات و ژماره ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان بێت له ده‌ستنیشانكردنى ڕێژه‌كانى بێكارى و نه‌خۆشى و نه‌خوێنده‌وارى و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كاندا.
دابینكردنى پێداویستییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وت، به تایبه‌تیش نه‌وتى سپى بۆ وه‌رزى زستانى داهاتوو، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بوو.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جارێكى دیكه داواى له حكوومه‌تى عیراق كرده‌وه كه پشكى سووته‌مه‌نیى هه‌رێمى كوردستان له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به ته‌واوى بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم بتوانێت له كاتى خۆیدا و به‌ر له هاتنى وه‌رزى سه‌رما و سۆڵه؛ پێدوایستییه‌كانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان دابین بكات.
سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه:"ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عیراق ئه‌و به‌شه سووته‌مه‌نیه‌ى هه‌رێمى كوردستان به ته‌واوى نه‌نێرێت، ئه‌وا چى پێویست بێت حكوومه‌ت ده‌یكات؛ بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى خۆیدا پێویستییه‌كانى هاووڵاتیان له سووته‌مه‌نى و به تایبه‌تیش نه‌وتى سپى، دابین بكات".
نێچیرڤان بارزانى تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌و (600 – 700) هه‌زار به‌رمیله‌ى نه‌وتى خاو كه ڕۆژانه وه‌زاره‌تى نه‌وتى حكوومه‌تى عیراق ده‌یپاڵێوێت، ده‌بوایه وه‌ك مافێكى ده‌ستوورى ڕۆژانه (140) هه‌زار به‌رمیل پشكى هه‌رێمى كوردستان بدات، به‌ڵام وێڕاى ئه‌وه‌ى ساڵانێكه حكوومه‌تى عیراق ئه‌م بڕه نه‌وته‌ى له پشكى هه‌رێمى كوردستان دابین نه‌كردووه، له 25ى نیسانى ڕابردووشه‌وه، پشكى هه‌رێمى كوردستانى له (32116) به‌رمیلى ڕۆژانه‌وه بۆ (16826) به‌رمیل كه‌م كردۆته‌وه.
بۆیه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه چى پێویست بێت حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ى له پشكى هه‌رێم له لایه‌ن حكوومه عیراقه‌وه بڕاوه و كه‌م كراوه‌ته‌وه، پڕ بكاته‌وه و پێداویستیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابین بكات




