٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نومان قورتوڵموش: دەوڵەت لە كورد و ناوی كوردی دەترسا

سەرچاوە: KDP.info

  / kdp.infoتورکیا  جێگری سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشە پێدان نومان قورتوڵموش رایگەیاند:  پێشتر لە توركیا دەوڵەتێك هەبوو كە لە ناسنامەی خۆی، پیاوانی ئاینی، عەلەوی، كورد و كەمینەكانی دیكە دەترسا و گوتی" ئەوەی زڵم بكات دەترسێ، دەوڵەتی توركیایش خۆی دەیزانی زڵمی كردووە بۆیە دەترسا.

جێگری سەرۆكی ئاكەپە لە میانی كۆبوونەوەیەكی پارتەكەی لە شاری یۆزگات رایگەیاند: توركیا لە چەندین قۆناغدا تێپەڕیوە و گوتی:  سوپاس بۆ خوا توانیومان ئازادی سەرپۆش بۆ خۆشكانی خۆمان بە تایبەتی ئەوانەی كە كارمەندی دەوڵەتن بە دەستبخەین.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەر بڵاویكردەوە كە نومان قورتوڵموش باسی كوشتنی سەرۆكی پێشووی شارەوانی مەڵاتییە حامید فەندۆغڵو، هەرانت دینك، بەحریە ئۆچۆك و معەمەر ئاكسۆی كرد و گوتی:  چەندین مردنی گوماناوی لە توركیا هەن، چەند كەسی ناسراو بە شێوەیەكی گوماناوی كوژراون، خوا لێخۆشبێت ئۆزاڵ ژەهراوی كرا؟ یا بە مه‌رگی ئاسایی خۆی كؤچی دوایی كرد، هێشتاكە راستییەكان ئاشكرا نەكراون. كەوتنی كۆپتەری هاوڕێ خۆشتەویستمان موحسین یازیجی ئۆغڵو ئایا كۆپتەرەكەی كەوتە خوارەوە یا خرایە خوارەوە؟ ئەوانە و مردنی چەندین كەسی دیكەی ناسراو هێشتا گومانیان لە سەرە و ئەو رووداوانە هەموویان لە رابردوو ئەنجام دراون، لە رۆژهەڵاتی رووباری فوراتیش زیاتر لە 10 هەزار كرده‌وه‌ی  نادیار هەیە، ئەوانە هەموویان بەرهەمی توركیای پێشوون.

نومان قورتوڵموش گوتی:  لە توركیای پێشوو دەوڵەت لە منداڵێكی تەمەن 16 ساڵانی سەرپۆش بەسەر دەترسا، لە هاووڵاتییە كوردەكانمان و لە ناوی منداڵە كوردەكان دەترسا، دەوڵەت دەترسا كە هاووڵاتییە كوردەكان ناوی كوردی لە منداڵەكانیان بێن.

دەوڵەت بۆ ئەوەی ترسی خۆی بشارێتەوە، لیستەیەكی دابوو دەستی كارمەندانی رەگەزنامە و بە هاووڵاتییەكانیشی راگەیاندبوو تەنیا دەبێت ئەو ناوانە بەكاربهێنن، ئەگەر ئەو ناوانەتان بە دڵ نییە بۆتان نییە ناو لە منداڵەكانتان بكەین.

قورتوڵموش زیاتر گوتی: دەوڵەت لە توركیای پێشوو لە هەر كەسێک لە عەلەوییەكان، لە كەمینە ئاینی، پیاوانی ئاینی و لە رۆمەكان دەترسا، دەوڵەت بۆ ده‌یزانی كە زڵمی لە خەڵ كردووە، بۆیە دەترسا، چونكە زاڵم هەمیشە دەترسێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار