٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌ پێشوازى له‌ باڵیۆزى كه‌نه‌دا: داوا ده‌که‌ین كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاوڕێكى باشتر له‌ ره‌وشى په‌نابه‌ران بداته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -   KDP.info/   ئێواه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 9ى ئۆكتۆبه‌رى 2013 له‌ هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ برۆنۆ ساكۆمانى باڵیۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له‌ ئه‌رده‌ن و عێراق كرد.
له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ باڵیۆزى كه‌نه‌دى كرد و هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا و چۆنیه‌تیى فراوانتركردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ بواره‌كانى دیپلۆماسى و ئابوورى و ووزه‌ و بازرگانیدا خسته‌ به‌ر باس.
باڵیۆزى كه‌نه‌دى له‌ ئه‌رده‌ن و عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ كه‌نه‌دا چاوى له‌ په‌یوه‌ندیى فراوانتره‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و تیشكى خسته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى ووڵاته‌كه‌ى كه‌ له‌ بوارى جیادا له‌ هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تیش له‌ بوارى ووزه‌ و بارزگانیدا. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا؛ سه‌ره‌تاى ساڵى تازه‌ى 2014؛ كه‌نه‌دا ئۆفیسى باڵیۆخانه‌كه‌ى له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارى كردووه‌.
لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به‌م هه‌نگاوه‌ى كه‌نه‌دا ده‌ربڕى و ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كار و چالاكییه‌ ئابوورى و بازرگانییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا و به‌شداریكردنى كۆمپانیا كه‌نه‌ده‌ییه‌كان له‌ بواره‌كانى وه‌به‌رهێناندا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیران و باڵیۆزى كه‌نه‌دى بوون كه‌ تیایدا باڵیۆزى كه‌نه‌دى پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له‌ حكوومه‌ت و گه‌لى كوردستان كرد و خۆشحاڵیى خۆى به‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕى. نێچیرڤان بارزانى – ش دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنى گه‌لى كوردستان و ئه‌زموونى دیموكراسیى هه‌رێمى كوردستانه‌ و ئه‌وه‌ى مایه‌ى خۆشحاڵییه‌ جێگیربوونى باشتر و زیاترى كه‌لتوورى دیموكراسى و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا ره‌وشى سووریا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و شه‌پۆڵى په‌نابه‌ران كه‌ ڕوویان له‌ هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى ده‌وربه‌ریش كردووه‌؛ خرایه‌ به‌ر باس و له‌مباره‌یه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى داواى كرد كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاوڕێكى باشتر له‌ ره‌وشى په‌نابه‌ران بداته‌وه‌ و داواى له‌‌ كه‌نه‌داش كرد كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رۆڵى خۆى بگێڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار