نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بێلایه‌ن و دوور له کاریگه‌ریى سیاسى بێت

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 8ى ته‌ممووزى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان؛ به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت، له ته‌لارى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى کوردستان کۆ بووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که هه‌ردوو وه‌زیرى داد و ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى داواکارى گشتى ئاماده‌ى بوون، ڕه‌وشى دادوه‌رى و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و کاروبارى دادگاکانى هه‌رێمى کوردستان و دابینکردنى پێدوایستییه‌کان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌رکردنى کێشه و گرفته‌کانى به‌رده‌م بوارى دادوه‌رى له هه‌رێمى کوردستان؛ گفتوگۆیه‌کى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌وه کرا. هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیى باشترکردنى کارى ده‌زگاکانى دادوه‌رى و دادگاکان خرایه به‌ر باس و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى داوایان له سه‌رۆکایه‌تیى حکوومه‌ت کرد پشتگیرى له به‌هێزکردنى دادگاکان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بکات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:"به دڵنیاییه‌وه ڕه‌وشى دادوه‌رى و دادگاکان له هه‌رێمى کوردستان پێویستى به پێداچوونه‌وه هه‌یه و ئه‌م کۆبوونهوهیهشمان بۆ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین ده‌زگاى دادوه‌رى به شێوه‌یه‌ک ڕێکوپێک و بێلایه‌ن و کارا بکه‌ین که ببێته مایه‌ى ڕێزى هه‌موو لایه‌ک".
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌کى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى دووپات کرده‌وه و گوتى:"به‌و په‌ڕى جددیه‌ته‌وه کار بۆ پشتگیریى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌که‌ین و ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێکى دادوه‌ریى بێلایه‌ن و دوور له هه‌ر کاریگه‌رییه‌کى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان هه‌بێت، به هیچ شێوه‌یه‌کیش نابێ له هیچ لایه‌نێکه‌وه ده‌ست بخرێته کاروبارى دادگاکان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه‌وه، چونکه بنه‌ماى هه‌ر وڵاتێک سه‌روه‌ریى یاسا و ڕێکوپێکیى دادگاکان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى یه".
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پشتگیریى حکوومه‌تى له کردنه‌وه‌ى په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى له هه‌رێمى کوردستان و هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى دادوه‌رى ده‌ربڕى و ڕهزامهندیشى له سه‌ر چه‌ند داواکارییه‌کى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى کوردستان نیشان دا، وه‌ک دروستکردنى بیناى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى و بیناى دادگاى پێداچوونه‌وه له گه‌رمیان، پیره‌مه‌گروون، سۆران و ئامێدى دامه‌زراندنى کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رى پێویست بۆ ئه‌م دادگایانه. هه‌روه‌ها بڕیار درا ڕێکخه‌رێک بۆ په‌یوه‌ندیى نێوان سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى کودستان ده‌ستنیشان بکرێت.




