هەكاری..خۆپیشاندان سازکراو چوار پۆلیسیش بریندار بوون

هەكاری- KDP.info/ شەوی چوارشەممە دانیشتوانی ناوچەكانی هەكاری، گەوەر و شەمزینان بە بۆنەی ساڵیادی 9ی تشرینی یەكەم ( دەركردنی ئۆجەلان لە سوریا) خۆپیشاندانی جەماوەرییان سازكرد و پۆلیسیش هێرشی کردۆته سهر خۆپیشاندارەكان و له ئهنجامدا شەڕ و پێكدادان رووی داوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یوكسەكئۆڤا بڵاویكردەوە كە دانیشتوانی ناوچەكانی هەكاری، گەوەر و شەمزینان بە مەبەستی ئیدانەی كردنی پلانی دەركردنی ئۆجەلان لە سوریا، خۆپیشاندانی جەماوەریان سازكرد و پۆلیس بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندهرەكان بە گازی فرمێسكڕێژ هێرشی بردۆته سەر خۆپیشاندەرەكان.
بە هۆی هێرشەكانی پۆلیسەوە شەڕ و پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەرەكان و پۆلیس رووی داوە و لە ئاكامدا بە لانی كەمەوە چوار پۆلیس بریندار بوون.




