٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەهەپە: بڕیاری دادگای باڵای توركیا خزمەتی ئاكەپە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌-KDP.info/  پارتی گەلی كۆماری ( جەهەپە) لە كۆبوونەوەی خۆیدا كە رۆژی چوارشەممەلە ئەنقەرە سازیكرد بوو،  رەخنەی توندی ئاراستەی دادگای باڵای توركیا كرد و  رایگەیاند كە بڕیاری دادگای باڵای ژمارە 9ی ئەستەنبۆڵ سەبارەت بە دۆزی بالیۆز، تەنیا خزمەتی بەرەژوەندییەكانی پارتی دادو گەشەپێدان دەكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تورك تایم بڵاویكردەوە كە دەستەی سەرۆكایەتی جەهەپە دوای بڕیاری دادگای باڵای ژمارە 9ی ئەستەنبۆڵ سەبارەت بە دۆزی بالیۆز كۆبۆوە و دوای كۆتایی پێهێنانی كۆبوونەوەكە لە راگەیندراوێكدا جەهەپە ناڕەزایەتی خۆی لە بەرانبەر ئەو بڕیارە دەركردووە و رایگەیاندووە ئەو بڕیارە بڕیارێكی یاسایی نییە، بەڵكو بڕیارێكی سیاسییە و تەنیا خزمەتی بەرەژوەندییەكانی ئاكەپە ده‌كات.

جەهەپە لەو راگەیندراوەدا ئاماژەی بەوە داوە كە ئاكەپە لە كاتی ریفراندۆمی 12ی ئەیلوولی ساڵی 2010دا ئامانجێكی بۆ خۆی دەستنیشان كردبوو و لە رێگای ئەو بڕیارەی دادگاوە دەیەوێت ئەو ئامانجەی خۆی بە دەستبهێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار