٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی دەستەی باڵای كوردی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ لە چوارچێوەی سەردانی خۆیدا بۆ توركیا رۆژی چوارشەممە شاندی دەستەی باڵای كوردی لە سوریا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبۆوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی جڤات بڵاویكردەوە كە شاندی دەستەی باڵای كوردی لە سوریا لە چوارچێوەی سەردانی خۆیدا بۆ توركیا رۆژی چوارشەممە لە ئەنقەرە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆ بووەتەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا هەر دوو لا باسیان لە چۆنیەتی بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و كردنەوەی دەروازەی سنوری نوێ لە نێوان توركیا و رۆژئاوای كوردستاندا كردۆته‌وه‌.

شاندی دەستەی باڵای كوردی داوای كردنەوەی دوو دەروازەی سنووری لە سەرێ كانی و كۆبانێ كردووە و وەزیری دەرەوەی توركیاش رایگەیاندووە كە دەتوانین لە كۆبانێ دەروازەیەكی سنووری بكەینەوە، بەڵام ناتوانین لە سەرێ كانی دەروازەی سنووری بكەینەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار