٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەڤید فیلیپس: پێویستە ئەمه‌ریكا هاوكاری كورد بكات

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن- KDP.info/   نووسەری ناوداری ئەمه‌ریكی دەڤید فیلیپس لە بابەتێكیدا لە رۆژنامەی هوفینگتون بڵاویكردووەتەوە و رایگەیاندووە كە پێویستە ئەمه‌ریكا سیاسەتی خۆی لە بەرانبەر كورد بگۆڕێت و هاوكاری كورد بكات.

دەڤید فیلیپس كە هاوكات بەرپرسی بەشی سەرخستنی ئاشتی و دابینكردنی مافی پەیمانگای مافی مرۆڤی زانكۆی كۆلۆمبیایە نووسیویەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا  بارودۆخ  زۆر ئاڵۆز و شلەژاوە، كوردستان هەرێمێكی ئارام و دوورە لە هەر جۆرە توندوتیژییەك و ئەمەش بووەتە هۆكاری ئەوەی كە بەشێكی زۆری سەرمایەی جیهانی روو لە هەرێمی كوردستان بكات.

فیلیپس هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە كورد لە ساڵی 2003دا هاوكاری ئەمه‌ریكای لە شەڕی دژی سەدام كردووە و لەو ساڵەوە تا ئەمڕۆ یەك سەرباز یا یەك هاووڵاتی ئەمه‌ریكایی لە هەرێمی كوردستان نەكوژراوە.

ناوبراو جەختی لەوە كردووەتەوە كە لە كاتی شەڕدا كورد زۆر هاوكاری ئەمه‌ریكای كردووە، كەچی ئەمه‌ریكا تا ئەمڕۆ وه‌کو پێویست هاوكاری كوردی نەكردووە.  بۆیە كات كاتی ئەوەیە ئەمه‌ریكا سیاسەتی خۆی لە بەرانبەر كورد بگۆڕێت و بە هەر شێوەیەك پشتگیری و هاوكاری كورد بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار