٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی هەبوونی موبایل ئافرەتێكی پاكستانی بەردباران كرا

سەرچاوە: KDP.info

پاكستان – KDP.info/  ئافرەتێك لە یەكێك لە گوندەكانی پاكستان بەهۆی هەبوونی موبایل بەردباران كرا. لەو بارەیەوە رۆژنامەی كوێتی ئەلوەتەن بڵاویكردەوە كە ئەو ئافرەتە دایكی دوو منداڵە و بە مەهانەی هەبوونی موبایل و دەرچوون لە یاسای ئیسلام بەردباران كراوە.

ئەندامانی هۆزی ئەو ئافرەتە لەو باوەرەدان كە بوونی موبایل بۆ ئافرەت؛ خیانەتێكی گەورەیە و تاوانبارەكەش شایەنی مردنە.

ئەم بەردبارانە لە رۆژی 11ی ئەیلول ئەنجامدراوە و ئەو ئافرەتە بە بڕیاری دادگای جێنشین لە گوندەكەدا تاوانباركراوە و بڕیارەكەش بەسەردا جێبەجێكراوە.

هەروەها سەرچاوەكانی ئاگادار رایانگەیاند كە نەیانهێشتووە كەسوكاری ئەو ئافرەتە بەشداری لە رێوڕەسمی بەخاك سپاردنیدا بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار