٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مه‌حما خه‌لیل: لەیاداشتێكدا بەلگەكانی دژ بە مالیكی دراوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌ندامێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەێنێت: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ كه‌ پێكهێنراوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌ دژ به‌ مالیكی یاداشتی‌ خۆی‌ داواته‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان.

مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی‌ لیستی هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی‌ عێراق به‌نه‌وای‌ راگه‌یاندووە؛ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌ له‌ سه‌ر نوری‌ مالیكی‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ نوێنه‌رانی‌ هه‌ریه‌ك له‌ لیسته‌كانی‌ عێراقیه‌ و ئیئتیلافی‌ لایه‌نه‌ كوردیه‌كان و ره‌وتی‌ سه‌در نامه‌ی‌ بانگهێشتكردنی‌ مالكیان بۆ په‌رله‌مان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانكردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌پێی‌ ده‌ستور مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاداشته‌ی‌ لیژنه‌كه‌ بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار