له ڕێگاى KDP.infoكۆمپانیاى دانه غاز ، هیلال ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى گرنگ بڵاو ده‌كاته‌وه

هه‌ولێر - KDP.info/ له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوو كۆمپانیاى دانه‌غاز و هیلال ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن توانیویانه به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ى 5 ساڵ به‌رهه‌میان هه‌بێت له پرۆژه زه‌به‌لاحه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى هه‌ردوو كۆمپانیا بریتیه له 335 ملیۆن پێ سێجا غاز و هه‌زاران به‌رهه‌مى دیكه.
هه‌ردوو كۆمپانیاى دانه‌غاز كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتییه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و نه‌وتى هیلال كه كۆنترین كۆمپانیاى نه‌وت و غازه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕایانگه‌یاند كه توانیویانه به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ى 5 ساڵ به‌رهه‌میان هه‌بێت له پرۆژه زه‌به‌لاحه‌كه‌یان له هه‌رێمى كوردستان. وه‌ك دوو هاوپشك له كێلگه‌ى غازى كۆرمۆر له ژێر ناوى كۆنسۆرتیۆمى (پیرڵ پترۆلیۆم) ئێستا سه‌رقالێ به‌رهه‌مهێنانى 80 هه‌زار به‌رمیل هاوشیوه‌ى نه‌وتن له ڕۆژێكدا به وه‌به‌رهێنانى یه‌ك ملیار و 100 ملیۆن دۆلار و تا ئێستا تێكڕاى به‌رهه‌مهێنانیان گه‌یشتۆته نزیكه‌ى 100 ملیۆن به‌رمیل هاوشێوه‌ى نه‌وت كه ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێَنان هه‌ژمار ده‌كرێت له كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
به‌رهه‌مهێنانى رۆِژانه‌ى هه‌ردوو كۆمپانیا بریتیه له 335 ملیۆن پێ سێجا غاز و 14 هه‌زار به‌رمیل (كۆندێسه‌یت) له‌گه‌ڵ پتر له 1000 تۆن غازى شل (ئیل پى جى). هه‌روه‌ها 87 هه‌زار و 700 به‌رمیل هاوشێوه‌ى نه‌وت به‌رهه‌م هاتووه . به گشتى له ساڵێ 2008 ه‌وه تا ئێستا پتر له 402 ملیار پێ سێجا غاز و 20 ملیۆن به‌رمیل هاوشێوه‌ى نه‌وت (شله‌مه‌نى) له لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیاوه به‌رهه‌م هاتووه كه به هۆیه‌وه توانراوه غازى پێویست بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با دابین بكرێت و 1750 میگاوات كاره‌با ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
ئه‌مه‌ش بووه هۆى به‌رده‌وام دابینكردنى كاره‌با بۆ 4 ملیۆن هاوڵاتى له هه‌رێمى كوردستان پێچه‌وانه‌ى به‌شه‌كانى تر‌ى عێراق كه به‌ده‌ست كه‌مى كاره‌باوه ده‌ناڵێنن. جگه له‌وه پرۆژه‌كه توانى بڕى ملیارێك و سه‌د ملیۆن دۆلار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه ده‌كاته پتر له 3.3 ملیار دۆلار بۆ هه‌ر ساڵێك ، جگه له‌و سووده‌ى كه هه‌یه‌تى له ڕووى پاراستنى ژینگه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رچوونى غاز كه ده‌بێته هۆى دروستبوونى گه‌رمى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه بووه مایه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم. جگه له‌وه‌ش، سووده ژینگه‌ییه‌كان بووه هۆى گێڕانه‌وه‌ى 169 ملیۆن دۆلار و یارمه‌تیده‌ر بوو له كه‌متر پیس بوونى ژینگه له سایه‌ى به‌كارهێنانى غازى سروشتى بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له برى سووته‌منى شل.
مه‌جید جه‌عفه‌ر (سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى نه‌وتى هیلال و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئیداره‌ى دانه‌غاز) بۆ KDP.infoڕایگه‌یاند: "ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ى توانیومانه گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنان بكه‌ین له كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به پاڵپشتى به‌رده‌وامى حكومه‌تى هه‌رێم و سیاسه‌تى ژیرانه‌ى له بوارى نه‌وت و غاز و له ئێستادا له ڕێزبه‌ندى یه‌كه‌مین له ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ده‌سپێكى به‌رهه‌مهێنان پێنج ساڵى له‌مه‌وبه‌ر كه بووه مایه‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى كاره‌با بۆ ملیۆنان هاوڵاتى و پێشخستنى هه‌رێمه‌كه و گێڕاندنه‌وه‌ى چه‌ندین ملیار دۆلار بۆ بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه ده‌بوو له كڕینى سووته‌مه‌نى سه‌رف بكرایه".
به بۆنه‌ى تۆماركردنى پێنج ساڵ به‌رهه‌مهێنانى به‌رده‌وام پاتریك ئه‌لمان وۆرد (سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى دانه‌غاز) ووتى: " به هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێم و هاوپشكه‌كانمان و به‌ڵێنده‌ره‌كانمان و ستافى لۆكاڵ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه وه‌ده‌ستهات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به شێوه‌یه‌كى هێمنانه و نیازێكى باشه‌وه سه‌رقاڵى گفتوگۆین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان كه (مستحقات) یش ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها له گفتوگۆداین سه‌باره‌ت به فراوانكردنى پرۆژه‌كانمان و زیادكردنى به‌رهه‌م له ڕێگه‌ى بیمه‌ى ڕاست و دروست و مه‌رجى گرێبه‌ستیه‌وه".
ده‌ستكه‌وته ته‌كنیكیه‌كانى پرۆژه‌كه
تا كۆتایى سێپتێمبه‌رى 2013 هه‌ردوو كۆمپانیاكه بڕى ملیارێك و شه‌ست و نۆ ملیۆن دۆلاریان وه‌به‌رهێنا له ڕێگه‌ى چه‌ند گرێبه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ساڵى 2007 واژوویان كرد بۆ بلۆكى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ. ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانى پرۆژه‌كه بریتین له: ڕاكێشانى هێڵى بۆرى غاز به درێژى 180 كم كه به ناوچه‌ى سه‌ختى شاخاویدا تێده‌په‌ڕى كه پێویستى به لابردنى مین ده‌كرد ، به‌رهه‌مهێنانى غاز ته‌نها 16 مانگ دواى ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌كه ، بیرلێدانى سه‌ركه‌وتوو تا قوڵایى 2300 م و هاورده‌كردن و دامه‌زراندنى 64 هه‌زار تۆن كه‌لوپه‌ل كه به پتر له 3500 بارهه‌ڵگرى گه‌وره باركرا له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لى بۆرى كه له (چین و تایله‌ند)ه‌وه هاورده‌كرا سه‌ره‌ڕاى هاورده‌كردنى وێستگه‌یه‌كى مۆدێرنى شیكردنه‌وه‌ى غاز له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
له فه‌یزى بیناكردنى پرۆژه‌كه‌دا ده‌رفه‌تى كار بۆ پتر له 2000 هاوڵاتى ڕه‌خسێنرا به هاوكارى پسپۆڕى بیانى كه 20 ڕه‌گه‌زنامه‌ى جیاوازى له‌خۆ گرتبوو. كۆمپانیاكه توانى به سه‌ركه‌وتوویى پرۆگرامى به خۆماڵیكردن به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و 80% ى كارمه‌نده‌كان خۆماڵین و له ئێستادا سه‌رقاڵى كردنه‌وه‌ى خوڵى مه‌شقكردنه بۆ ستافى لۆكاڵ.
كاره مرۆییه‌كان
كۆمپانیاى دانه‌غاز ونه‌وتى هیلال هه‌ستان به ئه‌نجامدانى چه‌ندین كارى مرۆیى له‌وانه ده‌سته‌به‌ركردنى پێداویستى خوێندن و چاره‌سه‌ركردنى ئاوى خواردنه‌وه و دابینكردنى موه‌لیده و سووته‌مه‌نى به مه‌به‌ستى دابینكردنى كاره‌باى به‌رده‌وام بۆ گونده‌كان و ته‌رخان كردنى تیمى پزیشكى گه‌ڕۆك و دروستكرنى یاریگا بۆ گه‌نجان. ئه‌م كارانه یارمه‌تیده‌رن بۆ پێشخستنى كۆمه‌ڵگا و باشتركردنى ئاستى ژیان و ته‌ندروستى و به‌رقه‌راربوونى ئاسایش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى دارایى تاك له هه‌رێمى كوردستان.




