٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی بەریتانیا هەرێمی كوردستانى جیاواز لە ناوچەكانی تری عیراق ناساندوه‌ و هانی هاووڵاتیانی ده‌دات بۆ گه‌شتكردن روو له‌ كوردستان بكەن

سەرچاوە: KDP.info
KDP.info/ دوای هاتنی چەندان گروپی گەشتیاری لە بەریتانیا و وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان، حكوومەتی بەریتانیا لە راگەیەندراوێكدا هەرێمی كوردستانی جیاواز لە ناوچەكانی تری عیراق ناساندوه‌ و هانی هاووڵاتیانی ده‌دات بۆ گه‌شتكردن روو له‌ هەرێمی كوردستان بكەن.
نادر رۆستنى وته‌بێژى دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند،  ئامادەیی ده‌سته‌كه‌یانى نیشاندا كە هاوكاری هەموو ئەو كۆپانتیایانە دەكات كە لە دەرەوە گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنن، گوتیشى ‌لە چوارچێوەی ئەم هەوڵەدا كۆمپانیای مەرجانی گەشتیاری گروپێكی 20 گەشتیاری لە بەریتانیاوە هێناوەتە هەرێَمی كوردستان و بۆ ماوەی 10 رۆژ دەمێنەوە و سەردانی ژمارەیەك ناوچەی گەشتیاری و شوێنەواری دەكەن، گروپەكە لە ئافرەت و پیاو پێك هاتوون و زۆربەیان كەسانی ئەكادیمی و بە ئەزموون و بە تەمەنن‌.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ یەكەم ویستگەی گەشتەكەیان بە سەردانیكردنی دەستەی گەشتوگوزار دەست پێدەكەن  لە دەستەی گەشتوگوزاریش لە لایەنی سەرۆكی دەستە پێشوازی دەكرێن و چەند فیلمێكی دیكۆمینتاری و رێبەری گەشتیاری و رێبەری ئەلەكترۆنی و نەخشەی گەشتیاریان پێشكەش دەكرێت و كارئاسانی گەشتەكەیان بۆ دەخرێتەروو، دواتریش كۆمپانیاى هێنه‌رى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ بەرنامەیەكی گەشتكردنی بۆ شوێنە گەشتیاریەكان بۆ ئەو 10 رۆژە دارشتووە.
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار