٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەورامان بەرهەمی گوێز ئەمسال کەمی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

 هەورامان –  KDP.info‌ / بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی کشتوکاڵی ھەڵەبجەی شەھید، نزیکەی ١٦ ھەزار داری گوێز لەناوچەی ھەورامان ھەن، بەڵام ئامارێکی تەواو لەبارەی ئاستی بەرھەمی ساڵانەی گوێزی ناوچەکە لەبەردەست نییە. بەرێوەبرایەتی فەرمانگەی کشتوکاڵی ھەڵەبجەی شەھید لە ئامارێکی دا  کە دەست کەوتووە   تێدا راگەیاندووە : بەهۆی ئەوەی ساڵانە دارگوێزەکان  ڕووبەڕووی چەندین گرفت دەبنەوە، لەوانەش خزمەت نەکردنی باشی  ئەو دارانە و دواتر دروست بوونی  کرم و نەخۆشیی، کە  بوونەتە ھۆی وشککردنی دارگوێزەکان، ھەروەھا ھاتنی بەراز بۆ ناو باخەکان کە ئەویش کێشەیەکی دیکەی جووتیارەکان بووە نەتوانراوە بەرهەمی ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو وەک پێویست  بێت  و  بەرهەمی گوێز ئەمسال کەمی کردووە ،  بەدەر لەم کێشانە  ئەمساڵ بە گشتی ساڵەکەی باش نەبووە بۆ بەرهەمی  گوێز، چوونکە لە  سەرەتای بەھارو زستان، تەرزەو باران بەرەکەی بە کۆرپەیی  وەراند. شایەنی باسە  ھەورامان ھەڵکەوتەی جوگرافیاکەی وەھایە بۆ گوێز ژینگەو ھەوای زۆر لەبارەو تێدا گەشە دەکات ھەروەھا بەرھەمی چاکی ھەیە. بە پێی ئاماری فەرمانگەی کشتوکاڵی ھەڵەبجەی شەھید نزیکەی ١٦ ھەزار داری گوێز لەناوچەی ھەورامان ھەن

هەواڵی پەیوەندیدار