٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

9 حزب و لایەنی سیاسی لە ئەنجوومەنی سیاسیی عەرەبی كەركوك جیادەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

9 حزب و لایەنی سیاسیی سەر بە لیستی عێراقییە كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتیی دەكات ئەمڕۆ یەكشەممە 8/7/2012 جیابوونەوەی خۆیان لە ئەنجوومەنی سیاسیی عەرەبی لە كەركووك راگەیاند و ئاماژە بەوە دەكەن ئەنجوومەنەكە نوێنەرایەتیی خەڵكی عەرەبی كەركووك ناكات.

لەوبارەیەشەوە مازن عەبدولجەبار نوێنەری لیستى عێراقییە لە كەركووك بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباسى ڕاگەیاندووە: ئەنجوومەنى سیاسیی عەرەبى پێش ساڵی 2010 لەسەر دەستى لیستى عێراقییە پێكهێنراوە، بەڵام ئێستا 9 حزب و لایەنی سەر بە لیستی عێراقییە جیابوونەوەى خۆمان لەو ئەنجوومەنە ڕادەگەیەنین، چونكە ئەوانە نوێنەرایەتیی خەڵكى عەرەبى كەركووك ناكەن بەڵكو نوێنەرایەتیی چەند بۆچوونێكى تایبەتى خۆیان دەكەن.

عەبدولجەبار هەروەها رایگەیاندووە كە ئەنجوومەنى سیاسى لە كاتی هەڵبژرادنەكانی ئەنجوومەنى نوێنەراندا لەلایەن لیستى عێراقییەوە پشتگیرى تەواوى لێ كراوە، بەڵام ئێستا بەشێك لە ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە لە بەرنامەكانى لیستى عێراقییە لایان داوە و بەشێكى تریشیان چوونەتە پاڵ لیستی دەوڵەتى یاسا.

ناوبراو ئاشكراشی كرد ئێمە لە لیستى عێراقییە پاڵپشتیى تەواوى بەرنامەى هەولێر و نەجەف دەكەین بۆ ئەنجامدانی چاكسازیى سیاسی و گۆڕینی سەرۆك وەزیران بەڵام ئەنجوومەنى سیاسی بۆچوونیان جیاوازە، بۆیە جیابوونەوەى خۆمان ڕادەگەیەنین.

هەواڵی پەیوەندیدار