لە كەركووك 18 خانوو لەلایەن چەكداران تەقێنرایەوە

كەركووك – KDP.info/ سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی ئەخبارییەی راگەیاند كە ئەمڕۆ بۆمبێكی چێنراو كە لە سەر رێگای سەرەكی نزیك گوندی خەربەت عەزیز لە ناحیەی ریاز رۆژئاوای شاری كەركوك چێنرابوو لەكاتی تێپەربوونی كاروانی عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك تەقییەوە، تەقینەوەكەش تەنها زیانی مادی لێكەوتەوە و بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك رزگاری بوو . هەر لە كەركووك ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بە بۆمبی چێنراو هەژدە خانووی كارمەندانی پۆلیس و سوپا لە باشووری رۆژئاوای شارەكە دەتەقێننەوە . سەرچاوەكە روونیكردەوە كە چەكدارە نەناسراوەكان بە دانانەوەی بۆمبی چێنراو لە دەوری ژمارەیەك خانووی كارمەندانی پۆلیس سوپا كە هەندێكیان خاوەنەكانیان تیایدا دەژین و هەندێكیش لەژێر دروستكردندایە، لە ناحیەی رایاز و گوندی محاوس و قەزای حەویجە دەتەقێننەوە و بەهۆیەوە زیانێكی گەورەی ماددی لێدەكەوێتەوە .




