رێژەی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوو چۆ لە ئیران لە 22% زیادی کردووە

تاران – KDP.info / بەرپرسی ئیدارەی هاتوچۆ و گواستنەوەی پارێزگای کوردستان وێڕای ئاماژە بە زیاد بوونی رێژی 22%ی زیانی رووداوەکانی هاتوچۆ لەو پارێزگایە ئەوەشی بۆ ئاژانسی مێهری ئێرانی خستەروو: رێژەی زیانەکان و رێژەی رووداوی هاتوچۆ لە ئێراندا مەودایەکی زۆری لەگەڵ ئامارە جیهانییەکاندا هەیە.بەگوێرەی دوایین ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش، ئێران لە نێوان 175 وڵاتی جیهاندا پلەی 171ی لە بواری رێژەی کوژران و زیانەکانی رووداوی هاتوچۆدا هەیە.بەگوێرەی دوایین ئامارەکان لە ئێراندا 20 میلیۆن ئۆتۆمبێلی خاوەن ژمارە هەیە، بەڵام لە وڵاتێکی وەکوو ئەڵمانیا کەلە باری رووبەرەوە لە ئێران زۆر کەمترە، 80 ئۆتۆمبێلی خاوەن ژمارە بوونی هەیە کەلە باری رێژەی زیانی رووداوەکانی هاتوچۆوە مەودایەکی زۆری لەگەڵ وڵاتی ئێراندا هەیە . رێژەی رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێراندا لە پاش ساڵی 2009 لە (55%) بووە، بەڵام لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەو رێژەیە (18%) کەمی کردووە .




