٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگای باڵای تورکیا بڕیاری دادگای بەرایی سەبارەت بە دادگاییکردنی ژەنەڕاڵەکان هەڵوەشاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە – KDP.info‌/ ئەمڕۆ چوار شەممە دادگای باڵای تورکیا بڕیاری دادگای بەرایی سەبارەت بە دۆزی بالیۆزی ھەڵوەشاندنەوە. کە تێدا 361 تاوانبار وەکو ژەنەراڵی خانەنشین ئۆزدەن ئۆرنەک، ژەنەراڵی خانەنشین خەلیل ئیبراھیم فڕتنە و چەتین دۆغان لە چوارچێوەیدا دادگایی کرابوون، دادگای باڵای تورکیا ھەروەھا بڕیاری ئازاد کردنی ئەو 24 تاوانبارەیشی دەرکردووە کە پێشتر لە لایەن دادگای بەراییەوە حکومیان بەسەردا سەپێندرا بوو. دادگای باڵای ژمارە 9ی تورکیا بە مەبەستی پێداچوونەوەی دۆزی بالیۆز کە 361 تاوانبار وەکو ژەنەراڵی خانەنشین ئۆزدەن ئۆرنەک، ژەنەراڵی خانەنشین خەلیل ئیبراھیم فڕتنە و چەتین دۆغان لە چوارچێوەیدا دادگایی کرابوون، دوای یەک مانگ بە سازدانی 17 دانیشتن، ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی خۆی راگەیاند و ئەو دۆزەی ھەڵوەشاندەوە و ھەروەھا بڕیاری ئازاد کردنی 24 تاوانبارەیشی دەرکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار