٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جارێكی دیكە، دادگەییكردنی هاشمی دواخرا

سەرچاوە: Hewler

جارێكی دیكە پرۆسەی دادگەییكردنی غیابیانەی جێگری سەرۆككۆماری عێراق تارق هاشمی دوا خرایەوە.

پاش ئەوەی لە 19ـی حوزەیرانی ڕابردوودا دادگەی تاوانەكانی بەغدا پرۆسەی دادگەییكردنی تارق هاشمی بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە 8/7/2012  دواخست, ئەمڕۆیش ئەو پرۆسەیەی بۆ كاتێكی نادیار دوا خرایەوە.

لەو بارەیەوە موئەیەد ئەلعزی سەرۆكی دەستەی بەرگریكردن لە هاشمی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لەسەر بنەمای داواكارییەكی دەستەی بەرگریی دادگە بڕیاری دواخستنی دۆسیەكەی بۆ كاتێكی نادیار درا.

جێگەی باسە تارق هاشمی لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە تۆمەتی تێوەگلانی لە كاری تیرۆریستی دراوەتە پاڵ, بەو هۆیەیشەوە هامشی لە 19ـی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا بەغدای جێهێشت و پەنای بۆ هەرێمی كوردستان هێنا.

لە مانگی نیسانی ڕابردوویشەوە لە توركیا نیشتەجێ بووە حكوومەتی عێراقییش لە 8ـی ئایاری ڕابردوودا یادداشتی دەستگیركردنی دایە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپول.

هەواڵی پەیوەندیدار