بیردۆزەكەی هیگز خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵی پێ بەخشرا

بەریتانیا – KDP.info/ئەمساڵ پیتەر هیگز دۆزرەوەی (پارچەكانی هیگز) لە ناوكی مادەكاندا خەڵاتی نۆبڵی لە بواری فیزیادا پێبەخشرا. بە پێی هەوالێكی ئەنادۆڵ پارچەكانی هیگز ناسراو بە (هیگز بۆزۆن) بۆ یەكەمجار لە ساڵی ١٩٦٤ لەلایەن هەردوو زانای بەلجیكی فرانچێس و ئینگلیزی پیتەر هیگز كاری لەسەر كرا، بە پێی ئەو بیردۆزەی هیگز داینا هێزی یەكگرتنی مادەكان بەهۆی ئەو پارچە ئەتۆمییە بچووكانەوەیە كە لە ناوكی مادەكاندایە.
ناوەندی لێكۆڵینەوە ئەتۆمییەكانی ئەوروپا (CERN) لە تاقیكردنەوەكانی ساڵی ڕابردوویدا لەبارەی تەقینەوە گەورەكەی گەردوون، هەبوونی (هیگز بۆزۆن)ی پشتڕاست كردەوە. ئامێری تاقیكردنەوەكە بە ئاڵۆزترین ئامێر دادەنرێت تا ئێستا و تاقیكردنەوەكەش بە (پێكدادانی هادرۆنی گەورە) ناودەبرێ.
بەپێی بیردۆزی باو هیگز بۆزۆن پێكهێنەری سەرەكییە لە دروستبوونی گەردووندا، بەبێ ئەم پارچانە هیچ شتێك لە گەردووندا نەدەبوو، ئەمانەن هۆی یەكگرتنی مادە جیاوازەكان، هۆی سەرەكین لە دروستبوونی درەخت و مرۆڤـ و هەسارە و ئەستێرەكان و هەموو شتی گەردوون.
سەرەڕای زانیارییە بەدەستهاتووەكان ئەم بیردۆزە باوە هێشتا نهێنی دروستبوونی گەردوون ئاشكرا ناكات، چونكە بەسەر پێنج-یەكی گەردووندا جێبەجێ دەبێت، بۆ زانینی نهێنییەكانی هەموو گەردوون پێویستە بزانرێت ئەو تاریكاییەی كە چوار لەسەر پێنجی گەردوونە چییە؟
پیتەر هیگز لە ساڵی ١٩٢٩ لە شاری نیوكاسڵ لە بەریتانیا لە دایكبووە، لە ساڵی ١٩٦٠ قسەی لەبارەی هیگز بۆزۆن كرد، لە ساڵی ١٩٦٤ لەگەڵ هاوكارەكەی فرانچێسی بەلجیكی بیردۆزێكیان لەبارەی یەكگرتنی مادەكانەوە دانا.
لەبارەی خەڵاتی نۆبلڕ لە بواری فیزیا:
لە ساڵی ١٩٠١ تا ٢٠١٢، ١٠٦ جار ئەم خەڵاتە بەخشراوە، ٣٠ سێ كەس و ٢٩ دوو كەس لە وەرگرتنیدا هاوبەش بوون.
تا ئێستا دوو ژن توانیویانە ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنن، بە تەمەنترین كەس لە ٨٨ ساڵیدا و گەنجترین كەس لە ٢٥ ساڵیدا ئەو خەڵاتەی پێبەخشراوە.
هەندێ جار ئەم خەڵاتە بە چەند كەسێكی یەك بنەماڵە بەخشراوە.
مەدالیایەكیش كە لەلایەن پەیكەرتاشی سویدی (ئەریك لیندبێرگ)ەوە نەخشێنراوە، بە خاوەنی خەڵاتەكە دەبەخشرێت. مەدالیاكە وێنەی خوداوەندێكی لەسەرە كە شاخێكی وەكو هێمای بەرەكەت بە دەستەوەیە، لە وێنەكەدا ئەو كەسەی پەچە لەسەر ڕووی خوداوەند لادەدات زانایەكی بلیمەتە.
ئەو كەسانەی لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٢ ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە:
٢٠٠١: Eric Cornell (USA)،Wolfgang Ketterle(ئەڵمانیا)، Carl Wieman (USA)
٢٠٠٢: Raymond Davis (USA)،Masatoshi Koshiba(یابان)، Riccardo Giacconi (USA)
٢٠٠٣: Alexei Abrikosov(ڕوسیا-USA)،Vitaly Ginzburg(ڕوسیا)، Anthony Leggett(بەریتانیا-USA)
٢٠٠٤: David J. Gross (USA)،H. David Politzer (USA)،Frank Wilczek (USA)
٢٠٠٥: Roy J. Glauber (USA)،John L. Hall (USA)،Theodor Haensch(ئەڵمانیا)
٢٠٠٦: John C. Mather (USA)،George F. Smoot (USA)
٢٠٠٧: Albert Fert(فەرەنسا)، Peter Grünberg(ئەڵمانیا)
٢٠٠٨: Makoto Kobayaşi ile Toşihide Maskawa(یابان) ve Yoichiro Nambu (USA)
٢٠٠٩: Charles K. Kao،Willard S. Boyle ve George E. Smith (USA)
٢٠١٠: Andre Geim(هۆڵەندا) ile Konstantin Novoselov(بەریتانیا)
٢٠١١: Saul Perlmutter،Brian Schmidt ve Adam Riess (USA)
٢٠١٢: David Wineland (ABD) ve Serge Haroche(فەرەنسا)




