یەکێتی مامۆستایان: لەھەوڵی بەردەوام داین بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایان
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info / سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد، ئێمەبەردەوام لەپەیوەندی داین لەگەڵ وەزارەتی دارایی سەبارەت بەخەرجکردنی دەرماڵەی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایان ، بەڵام بەداخەوە مامۆستایان چاوەڕێ نەبوون و دەستیان بە گردبوونەوە کرد، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی بەڵێنی داوە ئەو داواکارییەیان جێبەجێ بکات.
کەمال حەمەد زراری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ماوەیەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە پەیوەندی دان سەبارەت بە خەرج کردنی دەرماڵی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایانی زانکۆ ووەزارەتی دارایش بە نیازە شاندێک رەوانەی بەغدا بکات ، بۆئەوەی رێنمای لە حکوومەتی عێراق وەربگریت بۆ خەرج کردنی ئەو دەرماڵیە.
کەمال حەمەد زراری گوتیشی: ئەمڕۆ ئەو مامۆستایانە دەستیان بە گردبوونەوەیەک کردووە، بۆئەوەی ئەو دەرماڵەیان بۆ سەرف بکرێت، بەڵام بەداخەوە ئەومامۆستایانە پەلەیان کرد ، چونکە پێویست بوو چاوەڕێیان بکردایە تاوەکو بزانین وەزارەتی دارایی پابەند دەبێت بە بەڵێنەکانیان یاخود نا.
زراری رونیشیکردهوە، ئێمە ئەمڕۆش پەیوەندیمان بە وەزارەتی داراییەوە کردووە و باسیان لەوە کردووە لیژنەیەکیان رەوانەی بەغداکردووە و چاوەروانی گەرانەوەی ئەو لیژنەیە دهکەن بۆئەوەی ئەو دەرماڵەیە سەرف بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە چاوەرێی وەزارەتی دارایی دەکەین تاوەکو بزانین بەڵێنەکەیان دەبەنە سەر یاخود نا، بەڵام ئەگەر بەڵێنەکانیان نەبردە سەر ئەو کات ئێمەش ھەڵوێستمان دەبێت و بەھەموو شێوەیەک ئێستاش پشتگیری لە مامۆستایان دەکەین.




