کۆمسیۆن نوسراوێک لەبارەی دواخستنی ھهڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەریەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھهڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کۆمسیۆن نوسراوێکی لەبارەی دواخستنی ھهڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و بۆ ھهڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش دەستی کردووە بە ئامادەکاریەکان.
عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندیە جەماوەریەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھهڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھهڵبژاردنەکانی عێراق نوسراوێکی بە فەرمی لەبارەی دواخستنی ھهڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وهڵامی نوسراوەکە نەدراوەتەوە.
عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: ئێستا کۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەکاریە بۆ ھهڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دوێنێش کۆبوونەوەیەکیلەمبارەیەوە سازکردووە.
خەلیفە رونیشیکردهوە، ئەوان دەمێکە دەستیان بەئامادەکاری کردووە و ھیچ پەیوەندیان بە پەرلەمانەوە نییە سەربارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای ھهڵبژاردنەکان، چونکە ئەوان بەپێی یاسا کۆنەکە ئامادەکاریەکانیان دەکەن.




