سەرجەم قەوارە سیاسیە كوردیەكان لە بەغدا یەك راو هەڵوێستن

بەغدا – تایبەت بە KDP.info /هەرچەندە تاوەكو ئێستا چەندین كۆبونەوە لەنێوان كوتلەو قەوارە سیاسیەكانی عێراق ئەنجامدراوە بۆ گەیشتن بە رێكەوتنێك لەبارەی پرۆژە یاسای هەڵبژاردن، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووەو بەپێی گوتەی ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەران ئێستا سەرجەم كوتلە كوردیەكان یەكڕاو یەك هەڵوێستن بەتایبەتی لەسەر بابەتی پارێزگای كەركووك.
شوان محمد تەها ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆkdp.infoگوتی: هەرچەند تاوەكو ئێستا قەوارە سیاسیەكانی عێراق نەگەیشتووینەتە هیچ رێكەوتنێك لەسەر بابەتی پرۆژە یاسای هەڵبژاردن، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا سەرجەم كوتلەو قەوارە سیاسیەكانی ئە نجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بابەتی كەركووك كە هەموو رامان وایە كە نابێت ئەو شارە لە هیچ لە شارەكانی تری عێراق جیا بكرێتەوە ئەوە بۆ ئێمە هێڵی سوورە.
ناوبراو گوتیشی: ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بابەتی كورسی قەرەبووە كە لەسەر بنەمای رێژەی دەنگدان بێت نەك لەسەر هەژماری كوردسیەكان بێت ئەمەش سوودی دەبێت بۆ كورد و زیادبوونی ژمارەی كوردسیەكانمان.




