٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پرۆسەی دەنگدان لە ئازەربایجان دەستیپێكرد

سەرچاوە: KDP.info

باكو-KDP.info/ كاتژمێرهەشتی ئەمڕۆ (9ی تشرینی یەكەم) پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی ئازەربایجان دەستیپێكرد و خەڵكی ئەو وڵاتە بۆ جاری حەفتەم سەرۆك كۆماری خۆی هەڵدەبژێرێ.

لەمبارەیەوە كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژاردنی ئازەربایجان رایگەیاند: پرۆسەی دەنگدان ئەمڕۆ چوارشەممە (9ی تشرینی یەكەم) دەستیپێكردووە و بێجگە لە سەرۆك كۆماری پێشوو ئیلهام عەلییڤ پێنج پالێوراوی دیكە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری لە كێبڕكێ دان.

كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژاردن ئاماژەی پێدا كە لە سەرانسەری ئازەربایجان پێنج ملیۆن و 145 هەزار كەس مافی دەنگدانی هەیە و بۆ باشتر بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بە گشتی پێنج هەزار و 491 سندوق دانراون.

بە پێ لێدوانەكانی كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژاردن، 52 هەزار چاودێری ناوخۆیی و 300 چاودێر لە سەد وڵاتی بیانی چاودێری لە سەر پرۆسەی دەنگدانی ئازەربایجان دەكەن.

cnn

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار