٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسێن چەلیك: ئێمە دەست له‌ ژیانی تایبەتی هیچ كەس وەرناده‌ین

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ جێگری سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشە پێدان حوسێن چەلیك لە وەڵامی رەخنەكانی ئۆپۆزسیون و لایەنەكانی دیكە لە پاكێجی دیموكراسی رایگەیاند كە ئارمانجی پاكێجی دیموكراسی توركیا ئاسایی كردنەوەی توركیایە نە دەستێوه‌ردان لە ژیانی تایبەتی خەڵك.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئاكەپە بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشە پێدان حوسێن چەلیك رایگەیاند كە ئارمانج لە پاكێجی دیموكراسی ئاسایی كردنەوەی باوردۆخی توركیایە و ئاكەپە و حكوومەت بە هیچ شێوەیەك دەستوەردانییان لە ژیانی تایبەتی هیچ كەس و لایەنێك نەكردووە و ناكەن.

حوسێن چەلیك لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا بە هۆی جلوبەرگەوە ئێوە فەرمانی دەركردنی هیچ پێشكەشكارێكی كەناڵێكی تەلەفزیۆنیتان دەركردووە؟ گوتی: ئەمانە هەر هەموویان دەنگۆن و ئێمە دەستوەرناده‌ین لە جلوبەرگ و چۆنێتی پۆشینی جلوبەرگی كەس.

هەواڵی پەیوەندیدار