سەلاحەدین دەمیرتاش: ئیستیقالەم نەداوە و ناشیدەم

دیاربەكر-KDP.info/ هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی سەلاحەدین دەمیرتاش رۆژی سێشەممە لە دیاربەكر وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە بانگەشەی ئیستیقالەدانی لە بەدەپە دەكەن و گوتی: ئەمانە دەنگۆن و دوورن لە راستی.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە رۆژی سێشەممە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە شاری دیاربەكر رایگەیاند كە چەند رۆژێكە دەنگۆی ئیستیقالەدانی من لە بەدەپە بڵاو دەكرێتەوە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی و من ئیستیقالەم نەداوە و نادەم.
سەلاحەدین دەمیرتاش سەبارەت بە پاكێجی دیموكراتیزاسیۆنی توركیایش رایگەیاند كە ئێمە دەمانەوەێ توركیا دیموكراتیزە بكرێت و پرسی كوردیش چارەسەر بكرێت بەڵام ئەو پاكێجە كە راگەیندراوە هیچ پەیوەندییەكی بە پرسی كورد و قۆناغی چارەسەر كردنی پرسی كوردەوە نییە.
دەمیرتاش باسی پەروەردە بە زمانی زگماكیشی كرد و گوتی: پێویستە پەروەردە بە زمانی كوردی تەنیا لە قوتابخانە تایبەتییەكاندا نەبێت و دەبێ قوتابخانە دەوڵەتییەكانیش دەست بە پەروەردە بە زمانی زگماكی بكەن.




