٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەند شوێنه‌وارێكى هه‌رێمى كوردستان پێشنیاركراوه‌ بخرێنه‌ سه‌ر دراوى نوێى عێراقى

سەرچاوە: Rudaw

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى هه‌ولێر به‌ نووسراوى فه‌رمى داواى له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ هه‌وڵى جددى بده‌ن بۆئه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بخرێنه‌ سه‌ر دراوى نوێى عێراقى تاوه‌كو شوێنه‌واره‌كان به‌ خه‌ڵك ئاشنا ببن.

حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن حوسێن، به‌رێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى هه‌ولێر له‌ نووسراوێكدا  رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى هه‌ولێر به‌ نووسراوى فه‌رمى ژماره‌كانى 1372 له 28/6/2012و 1373 له‌ 28/6/2012 وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك داوامان له‌ لایه‌نه‌كانى سه‌رووى خۆمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵى جدى بدرێت له‌گه‌ڵ گۆرینى دراوى دینارى عێراقى كه‌ نیاز وایه‌ به‌ زمانى كوردى و عه‌ره‌بى له‌سه‌رى بنووسرێت وێنه‌ى شوێنه‌واره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رى چاپبكرێت".

حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن گوتى "بۆئه‌وه‌ى هاووڵاتیانى عێراقى‌و بیانى زیاتر ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ شوێنه‌واره‌كانى كوردستان هه‌بێت، داوامان كردووه‌ شوێنه‌واره‌كانى كوردستان بخرێته‌ سه‌ر دراوى عێراقى".

ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ش كه‌ به‌فه‌رمى پێشنیاركراون وێنه‌كانیان له‌سه‌ر دراوى دینارى نوێى عێراقى چاپ بكرێت ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1. ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر– پارێزگاى هه‌ولێر
2. قه‌ڵاى هه‌ولێر– پارێزگاى هه‌ولێر
3. مناره‌ى مظفریه‌– پارێزگاى هه‌ولێر
4. قه‌ڵاى بانه‌مان– پارێزگاى هه‌ولێر
5. ئه‌شكه‌وتى هه‌زارمێرد– پارێزگاى سلێمانى
6. نه‌خشى قزقاپان–  پارێزگاى سلێمانى
7. پردى ده‌لال– پارێزگاى دهۆك
8. ئه‌شكه‌وتى چوارستوون– پارێزگاى دهۆك
9. قه‌ڵاى شێروانه‌– ئیداره‌ى گه‌رمیان
10. پردى ئه‌لوه‌ن – قه‌زاى خانه‌قین

هەواڵی پەیوەندیدار