٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەندین پرۆژەی گرنگی تەندروستی لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەمساڵ ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی تەندروستی لە پارێزگای هەولێر بەسەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە جێبەجێ دەكرێت, ئامانجیش بەرەو پێبردنی رەوشی تەندروستی و پزیشكیە و لەنێو پرۆژەكانیش پرۆژەی ستراتیژی هەن كە بەتەواوبوونیان سودێكی زۆری بۆ هاووڵاتیان دەبێت.

د. سامان حوسێن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەبارەت بە ئەو پرۆژە تەندروستیانەی لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێت بۆkdp.infoگوتی: ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە پرۆژە ستراتیژیەكان لە ژێر جێبەجێكردندایە وەكو پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 330 قەرەوێڵەیی لەنزیك نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر، هەروەها نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی لە بنەسڵاوە كە تایبەتە بە لەدایكبوون و منداڵان و دروستكردنی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای خەبات و نەخۆشخانەی بلێ و ئاشتی لە سۆران و نەخۆشخانەی گشتی لە پیرمام، ئێستا ئەو سێ نەخۆشخانەیە تەواو بووەو بەنیازی كردنەوەین جگە لەو پرۆژانە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەمان لە باری تەندەرین دایە ئەوانیش بریتین لە دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 50 قەرەوێلەیی لە هەرێر و رەواندز و 25 قەرەوێڵەییش لە سیدەكان، یەكێكی تر لە پرۆژە ستراتیژیە گرنگەكان كە دوو هەفتە بەر لەئێستا بەردی بناغەی دانرا ئەویش بریتیە لە دروستكردنی كۆگایەكی پێشكەوتووی هەڵگرتنی دەرمان و پێداویستی پزیشكیە لەناو شاری هەولێر.

هەروەها ناوبراو لەدرێژەی لێدوانەكەیدا گوتی: چەند پرۆژەیەكی تر ئێستا لە باری نەخشەسازیە ئەوانیش بریتین لە دروستكردنی سێ نەخۆشخانەی گەورەی پسپۆڕی كە لەلایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری لەسەردراوە ئەوانیش بریتین لەنەخۆشخانەی دەروونی و چاو و منداڵان هەروەها چەندین پرۆژەی بنكەی تەندروستی هەیە كە بەشێكیان بریتیە لە نۆژەنكردنەوەو بەشێكیشیان دروستكردنە.

هەواڵی پەیوەندیدار