لە ئهمڕۆوە قەوارە سیاسیەکان دەتوانن تانە لە ئەنجامی ھەلبژاردن بدەن

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندیە جەماوەریەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لەماوەی سێ رۆژی رابردوو ئەنجامی ھەلبژاردنەکانیان لە رۆژنامە رۆژانەکان بڵاوکردۆتەوە ولە مڕۆبەدواوەش قەوارەکان دەتوانن تانە لەئەنجامی ھەلبژاردن بدەن .
عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندیە جەماوەریەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق بەKDP.info راگەیاند: رۆژی پێنج شەممە ئەنجامی ھەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگهیاند و رۆژی یەک شەممە و دووشەممە وسێ شەممە لە رۆژنامە رۆژانەکان بڵاوکراوەتەوە و ئەمڕۆش تا رۆژی پێنج شەممە قەوارە سیاسیەکانی بەشدار لەھەلبژاردنەکان دەتوانن تانە لەئەنجامی ھەلبژاردن بدەن .
عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: دەستەیەکی دادوەری لە دادگای تەمیزی کوردستان پێکھاتووە ولەماوەی 10رۆژ بڕیار لەبارەی ئەنجامەکان دەدات ئایە پەسەند بکرێت یاخود دوبارە دەنگەکان جیابکرێنەوە.
خەلیفە رونیشیکردوە، لەرۆژی ئاشکراکردنی ئەنجامەکان بۆ ئەو دەستەی دادوەری ھەژماردەکرێت کە رۆژی پێنج شەممەیە وتاوەکو 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژی شەمەی داھاتووش کاتەکیان تەواو دەبێت وبڕیاری خۆیان لەبارەی ئەنجامەکان دەدەن .




