له باره‌ی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان له هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی 9/29ی هه‌ولێر

ڕاگه‌یه‌ندراوێک له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه له کرداره تیرۆریستیه‌که‌ی رۆژی 29/9ی به‌رده‌م ئاسایشی هه‌ولێر له کۆتایی نزیک بۆته‌وه و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست که‌وتوون. دوای شه‌ش ساڵ له پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی تیرۆریستان بۆ تێکدانی ئارامیی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ک تیرۆریست توانیان له کۆتایی مانگی ڕابردوو ئه‌و ئاسانکاریانه بقۆسنه‌وه که بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق ده‌سته‌به‌ر کراون و دزه‌یان کرده ناو هه‌رێم.
تیرۆریستان ئامانجیان گه‌یشتن بۆ ناو باڵه‌خانه‌ی ئاسایش بوو، بۆیه دوو ئۆتۆمبێلیان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ته‌قانده‌وه و دواتر 2 خۆکوژی تر به چه‌ک و پشتێنی بۆمبرێژکراو به سوود وه‌رگرتن له که‌لێنی دوای ته‌قینه‌وه هه‌وڵیان دا بگه‌نه ناو ئاسایش، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی ئه‌فسه‌رانی ئاسایش بوونه‌وه و نه‌یانتوانی ئامانجه‌که‌یان بپێکن و گشت تیرۆریستان کوژران و شکستیان هێنا. ئه‌م نه‌به‌ردییه‌ی کارمه‌ندانی ئاسایش به خوێنی 7 کارمه‌ندی قاره‌مان تۆمار کرا و هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌کان 72 که‌س له کارمه‌ندانی ئاسایش و پۆلیس و ته‌ندروستی و به‌رگریی شارستانی بریندار بوون. ده‌ستکردنه‌وه و قاره‌مانیی ئه‌و 7 شه‌هیده‌ی ئاسایش هه‌ڵوێستێکی مێژوویی و نمونه‌یی فیداکاری بوو و یادی ئه‌م خۆراگرییه‌یان هه‌مێشه لای گه‌له‌که‌مان به زیندووی ده‌مێنته‌وه.
دوای ڕووداوه‌که یه‌کسه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کان له لایه‌ن تیمه بسپۆره‌کانه‌وه ده‌ستی پێکرا و به هاوکاریی هاوڵاتیان و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان سه‌ره‌داوی باش به‌ده‌ست هاتن و توانرا چه‌ند که‌سێک له دارێژه‌ران و هاوکارانی کرده‌وه‌که ده‌ستگیر بکرێن و دانیان به تاوانه‌که‌یان ناوه. ئه‌م تیرۆریستانه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شامن و لێکۆلینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن و له ماوه‌یه‌کی نزیکدا هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستمان له ورده‌کاریی زیاتر و ئه‌نجامی کۆتایی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌وه. هه‌ر لێره‌دا هاوڵاتیانی ئازیزمان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که به هه‌موو توانایه‌ک به‌رپه‌رچی ناحه‌زان وتیرۆریستان ده‌ده‌ینه‌وه و پشت به خوا و به هاوکاری و پاڵپشتیی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست، هه‌رێمی کوردستان به دورگه‌ی هه‌میشه ئارامی پێشکه‌وتن و سه‌قامگیری ده‌مێنته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
8/10/2013




