ده‌وڵه‌تی یاسا: دوو خاڵی هاوپه‌یمانی كوردستانی په‌سه‌ند ناكه‌ین له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه

به‌غدا - KDP.info/ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا رایگه‌یاند كه پێشنیازه‌كه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی قه‌ره‌بوو و سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی یه‌ك بازنه‌یی قه‌بوول ناكه‌ین.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د سه‌هیود ئه‌ندامی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند كه به‌هۆی ژماره‌یه‌ك هۆكار له‌سه‌ر پێشنیازی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رازین نابین كورسییه‌كانی قه‌ره‌بوو دابه‌ش بكرێن و هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر سیسته‌می یه‌ك بازنه‌یی ئه‌نجام بدرێت.




