شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌رازیل روویدا

به‌رازیل – KDP.info/ به گوێره‌ى زانیاریه‌کانی ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى موندیالى جامى جیهانى ساڵى 2014 كه له به‌رازیل به‌ڕێوه ده‌چێت، خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى له هه‌ندێ شاره‌كانى ئه‌و وڵاته سه‌رى هه‌ڵداوه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانى به‌رازیل و خۆپیشانده‌ران روویداوه ، به‌ڵام هێشتا زیانه گیانى و مادییه‌كان ئاشكرا نه‌بووه. ئاژانسه‌كان ئه‌وه‌شیان بڵاوكرده‌وه، كه خۆپیشاندان وناڕه‌زایى و شه‌ڕو پێكدادانه‌كانى نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له شارى ریۆ دى جانیرۆ و ساو پاوڵۆ ده‌ستى پێكرد و ورده ورده‌ش بۆ شاره‌كانى دیكه ته‌شه‌نه‌ى كردووه.




