جه‌بار یاوه‌ر: له ناوچه دابڕێنراوه‌کاندا 15هه‌زار پێشمه‌رگه له‌به‌رانبه‌ر 65هه‌زار سه‌ربازی عێراقییه

ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و گوه‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێم، جه‌بار یاوه‌ر له سمینارێک‌دا، له قاوه‌خانه‌ی که‌لتووری سلێمانی که له سه‌رداوای چه‌ند رۆژمانووسێک رێک خرا، گوتی که له ناوچه دابڕێنراوه‌کاندا 5 لیوا له هێزه‌کانی ئێمه جێگرن و له به‌رانبه‌ردا سوپای عێراق 5 فرقه‌ی جێگیر کردووه.
جه‌بار یاوه‌ر، ده‌ڵێت: "له کاتێکدا هه‌موو لیواکانی ئێمه میلاکیان پڕبێت، هه‌ریه‌که‌و له 300 پێشمه‌رگه پێکهاتوون که هه‌مووی ده‌کاته 15 هه‌زار که‌س، به‌ڵام هه‌موو فرقه‌یه‌کی حکوومه‌تی عێراق 15 هه‌زار که‌سه و پێنج فرقه‌که‌ی عێراق ده‌کاته 65 هه‌زار که‌س."
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، گوتی: ئه‌گه‌ر به‌راوردی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیه‌کانی شه‌ڕیش ئه‌وه‌ی له سوپای عێراقی هه‌یه، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بکه‌ین، بێگومان ئه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌ر قیاس ناکرێت.
گوته‌بێژی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێم، هه‌روه‌ها گوتی: راسته ئێمه وره و خه‌ڵک و خه‌باتی پێشترمان هه‌یه، به‌ڵام له رووی زانستیه‌وه ده‌بێ حیسابێک بۆ ئه‌وانه بکه‌ین. ده‌بێت له ناوچه‌که حیساب بۆ ته‌وازنی هێز بکه‌ین.
جه‌بار یاوه‌ر گوتی: به پێی ئه‌زموونی خۆم له پێشمه‌رگایه‌تیم له ساڵانی هه‌شتاوه و ئه‌و خوله سه‌ربازییه‌ی دواتر بینیومه و به پێی ئه‌زموونی خۆم، هه‌ست ده‌که‌م خه‌ریکه کێشه‌یه‌ک له ته‌وازنی هێزه‌کاندا دروست ده‌بێت و حکومه‌تی عێراق د چۆن ساڵانی پێشوو له ناوچه‌کانی دیاله فه‌یله‌قی دووی هه‌بوو، له که‌رکووک فه‌یله‌قی یه‌کی هه‌بوو، له سنووری موسڵ فه‌یله‌قی پێنجی هه‌بوو، یانی سێ فه‌یله‌قی سه‌ربازیی هه‌بوو، ئێستا به هه‌مان شێوه، پێنج فه‌یله‌قی سه‌ربازیی هه‌یه.
ئه‌منیداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌ڵێت: حکومه‌تی عێراق له موسڵ فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی بۆ فرقه‌ی 3 و 2 دروست کردووه. هه‌روه‌ها ده‌یهه‌وێ له رۆژ‌هه‌ڵاتی دجله فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیات دروست بکات. یانی فه‌یله‌قی 12 و فه‌یله‌قی 5 پێکه‌وه بلکێنێت و هه‌ر به فکره‌ی جاران خه‌تێکی درێژی ته‌ماس به‌رانبه‌ر به هه‌رێم دروست ده‌کات.




