65 به‌ندكراوى سیاسى له میانمار ئازاد كران

میانمار- KDP.info/ سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تى مینمار ئاشكراى كرد، كه حكوومه‌تى ئه‌و وڵاته بڕیارى داوه زۆرێك له به‌ندكراوه سیاسیه‌كانى له گرتووخانه‌کان ئازاد كرد ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى میانمار بڕیارى لێبوردنى گشتى بۆ هه‌ندێ له به‌ندكراوه سیاسیه‌كانى ئه‌و وڵاته ده‌ركرد. هاوكات گه‌وره به‌رپرسێكى ناو وه‌زاره‌تى ناوخۆى میانمار له لێدوانێكدا به ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆیته‌رزى راگه‌یاند: ژماره‌ى ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیانه‌ی كه له ناو گرتوخانه‌كاندا ئازاد كراون په‌نجاو شه‌ش به‌ندكراوه و پێشتریش به تۆمه‌تى جیا جیاى سیاسى ده‌ستگیر كرابوون. پێشتریش له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌ریتانیا سه‌رۆكى میانمار له لێدوانێكدا به‌ڵێنى دا كه به‌ندكراوه سیاسیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ئازاد بكات.




