به‌هۆی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان كۆچی كوردانی شه‌به‌ك له موسڵ به‌رده‌وامه

موسڵ - KDP.info/ پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له پارێزگای موسڵ رایگه‌یاند كه له‌م دواییانه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و تیرۆر له‌سه‌ریان زۆر بۆوه و ناچارن ماڵ و حالی خۆیان جێ بهێڵن.
له‌وباره‌یه‌وه قوسه‌ی عه‌باس ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراتی شه‌به‌ك به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند كه كوشتنی رۆڵه‌كانی پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له پارێزگای موسڵ به‌رده‌وامه و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 1500 خێزان كۆچیان كردووه !
هه‌روه‌ها عه‌باس وتی: ئێستا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر له شه‌به‌ك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی مال و حالی خۆیان جێ بهێڵن و رۆژانه چه‌ندین گه‌نج و لاویان لێ ده‌كوژرێت.




