ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عێراق غه‌در له راگه‌یاندنكاره كورده‌كان ده‌کات

سعودیه - تایبه‌ت به KDPkdp.info/ به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست kdp.info كه‌وتوون ئه‌مساڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عێراق غه‌درێكی گه‌وره‌ی له راگه‌یاندنكارانی كورد و هه‌رێمی كوردستان كردووه چونكه ته‌نها رێگه‌ی به چوار راگه‌یاندنكار داوه گه‌شتی حه‌ج بكه‌ن بۆ رووماڵكردنی ره‌وشی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی سعودیا ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و ده‌سته‌یه زیاتر له 120 راگه‌یاندنكاری عه‌ره‌بی شیعه‌و سونه و توركمانی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه .
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری تیمی راگه‌یاندنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی سعودیا له‌لێدوانێكیدا بۆ( kdp.info ) گوتی: ئێمه وه‌كو تیمی راگه‌یاندن له ساڵانی رابردوو بۆمان هه‌بوو كه زیاتر له 10 راگه‌یاندنكار و رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خۆمان ببیه‌ن بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج له وڵاتی سعودیا بۆ ئه‌وه‌ی رووماڵی گه‌شتی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كانیان بكه‌ن به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها بۆمان هه‌بووه چوار راگه‌یاندنكار وه‌ك تیمی راگه‌یاندن گه‌شت بكه‌ین و ئه‌و چوار راگه‌یاندنكاره‌ش فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافن به‌ڵام ئه‌مه له كاتێكدایه ئێمه ده‌بوو 19 راگه‌یاندنكار و په‌یامنێری كه‌ناڵه كوردیه‌كان له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ین چونكه ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عێراق به سونه‌و شیعه‌و توركمانه‌وه 120 راگه‌یاندنكاریان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه‌و ئێمه‌ش وه‌كو به‌شێكی له‌و ده‌سته‌یه ده‌بوو 19 كه‌سی راگه‌یاندنكار ببه‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و مافه‌مان خورا.
ناوبراو گوتیشی: كاتێك شاندێكی ده‌سته‌ی حه‌جی عێراقی سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد ئه‌و گله‌ییه‌مان ئاراسته كردن و پێمگوتن كه ئێمه‌ی تیمی راگه‌یاندنی كوردستان به رێنمایی و فه‌رمانی ده‌سته‌ی حه‌جی عێراقی پابه‌ند نابین چونكه له‌سه‌ر بوجه‌ی ده‌سته‌ی حه‌جی عیراق كه پاره‌ی حاجیانی كوردستانیشی تێدایه رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه له‌حه‌ج ده‌رده‌كه‌ن كه‌ته‌نها به‌زمانی عه‌ره‌بیه و كوردی تێدانیه و بگره هه‌واڵه گرنگه‌كانی هه‌رێمیشی وه‌ك پێویست به‌عه‌ره‌بی بڵاوناكه‌نه‌وه و له‌ناو شاندی باڵای حه‌جی عیراقیشدا له‌شاری مه‌ككه نوسینگه‌یه‌كی راگه‌یاندن بۆ تیمی راگه‌یاندنی حه‌جی كوردستان ته‌رخان نه‌كراوه
نه‌قشبه‌ندی گوتیشی : ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌م ناعه‌داله‌تیه‌ی نێوان مافی راگه‌یاندنكارانی كوردستان و راگه‌یاندنكارانی عیراق به‌هۆی خه‌مساردی لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی عیراق(كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه كورده و ئێستا له‌سعودیه‌یه بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی حه‌ج)له‌گه‌ڵ نه‌بونی نوێنه‌ر و خه‌ڵكی ئازا و به‌ئه‌زموونی كورد له‌ناو ده‌سته‌ی حه‌جی عیراقدا.




