رێگای ده‌روازه‌ی سنووری خابور له لایه‌ن شۆفێرانه‌وه داخرا

شڕنا‌خ - KDP.info/ شۆفێرانی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه كه هاتوچۆی نێوان عێراق و توركیا ده‌كه‌ن به بیانووی نه‌بوونی رێزبه‌ستن و سه‌ره له ده‌روازه‌ی سنووری خابور، خۆپیشاندانیان كرد و رێگای ده‌روازه‌ی سنووریان داخست.
شۆفێری بارهه‌ڵگر ئیسماعیل باكێجی به ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: پێنج رۆژه له سه‌ره‌مه كه‌چی ده‌بینم هه‌ندێ له شۆفێران هیچ ناكه‌ونه سه‌ره‌وه و راسته‌وخۆ له سنوور ده‌په‌ڕنه‌وه.
ئیسماعیل باكێجی گوتی" داوا له به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی سنووری خابور ده‌كه‌م تا به ئه‌ركی خۆیان به رێكوپێكی جێبه‌جێ بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن هیچ شۆفێرێك سه‌ره بڕی بكات.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شڕنه‌خ فازڵ ئاكتی سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنووری كرد و له‌گه‌ڵ شۆفێره خۆپیشانده‌ره‌كاندا كۆبوویه‌وه و به‌ڵێنی پێدان كه كێشه‌كه‌یان بگوازێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شه‌ڕنه‌خ و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه بدات.
به هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئاسایش پارێزه‌كانه‌وه شۆفێرانی خۆپیشانده‌ر كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كه هێنا.




