سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سكرتێری گشتی حزبی شیوعی عیراقی ده‌كات

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 8/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز حه‌مید مه‌جید مو‌سا سكرتێری گشتی حزبی شیوعی عیراق.
له دیدارێكدا ، دوا پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق خرانه ڕوو و قسه‌وباسیان له باره‌وه‌كرا و بیروڕاش ئاڵوگۆڕكران سه‌باره‌ت به‌و رێوشوێنانه ده‌ستوورییانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه سیاسییه‌كه‌ی ئێستای وڵات .




