وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە وردی پرسی جینۆسایدی كوردی بۆ وەفدێكی فێرخوازانی ئەڵمانی روون كردهوه

ههولێر - KDP.info/ ئارام ئەحمەد محەمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازی لە ژمارهیەك فێرخوازی زانكۆكانی ئەڵمانیا كرد كە لە ئیستادا بە هاورێیەتی وەفدێكی رێكخراوی دادی ئەڵمانی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە.
لە دیدارهكهدا وەفدی میوان ئامانجی سەردانەكەیان روون كردەوە و دڵخوشی خۆیان بە سەردانی كوردستان دەربری و ستایشی ئەو پێشكەوتنەیان كرد كە لە هەرێمی كوردستان هاتۆتە كایەوە.
لەلایەن خوێەوە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وێرای بەخێر هێنانی وەفدەكە بە درێژی تیشكی خستە سەر مەرگەساتەكانی كورد و پرسی جینوساید هەر لە كیمیاباران و شاڵاوه بهدناوهکانی ئەنفال و جینوساید كردنی بارزانی و كوردانی فەیلی و روون كردنەوەی تەواوی لەسەر ئەم پرسانە بۆ میوانان خستە روو.
هەروەك تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی وەزارەت بۆ خزمەتكردنی خانەوادەی سەربەزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و پێی راگەیاندن كە لە بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی و دابین كردنی ژیانێكی شایستە و دابین كردنی سوكنه و بەرز راگرتنی یادەكانی ئەو پرسانە خۆی دەبێنێتەوە.
لەتەوەرێكی تری قسەكانیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بە هەوڵەكانی وەزارەت كرد بۆ بەنێو نەتەوەیی كردنی مەرگەساتەكانی كوردستان و روونی كردەوە كە چەند ولاتێكی جیهان تاكو ئیستا بە فهرمی جینوسایدی كوردیان ناساندوە.
داواشی لە وەفدەكە كرد پەیامی مەرگەساتی كورد بە هاورێ و خێزان و كەسە نزیكەكانیان بگەێنن و ئاشنایان بكەن بە جینوسایدی كورد .