كۆبوونەوەی فراكسیۆنی بەدەپە ههڵدهوهشێتهوه

ئەنقەرە- / KDP.info لە بارهی ههڵوهشاندنهوهی کۆبونهوهی فراکسیۆنی بهدهپهوه ماڵپەڕی سون خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی بەدەپە پەروین بوڵدان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاندوه : بە هۆی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوسەرۆكی بەدەپە لە دیاربەكر، كۆبوونەوەی فراكسیۆنی بەدەپە هەڵوەشێندرایەوە.
پەروین بوڵدان گوتی: بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 12:30ی پاش نیوهرۆ لە دیاربەكر هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز بكات و دواتر بە هۆی نەخۆشییەكەوە نەشتەرگەرییەكی بۆ بكرێت، بۆیە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراكسیۆنی بەدەپە هەڵوەشێندرایەوە.




