٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گوتەبێژی پارێزگاری موسڵ لە لایەن ژمارەیەك چەكدارەوە كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ – KDP.INFO/ سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاندبه‌ رۆژنامه‌کانی عێراقی راگه‌یاند: كە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گوتەبێژ بەناوی پارێزگاری موسڵ لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە رۆژهەڵاتی شارەكە كوژرا . سەرچاوەكە روونیكردەوە كە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە سەعد زەغلۆل راوێژكاری ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری لە پارێزگای نەینەوا كرد، كاتێک لە ماڵەكەی لە گەرەكی قادسیەی رۆژهەڵاتی موسڵ دێتە دەرەوە و دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات . دواتر هێزە ئەمنییەكان دەگەنە شوێنی رووداوەكە و پرۆسەیەكی گەران و پشكنینیان ئەنجام دا، بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەنجام دەرانی ئەم هێرشە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار