بەشیر ئاتالای: ههندێک پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا پێش جەژن جێبەجێ دەكرێن

ئهنقهره- KDP.info/ جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای رایگەیاند كە پێش هاتنیجەژنی قوربان چەندین بڕیاری نێو پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا دەخرێنە بورای جێبەجێكردنەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئاخەبەری توركی بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای رایگەیاندووە:كە حكوومەت دەستی بە ئامادەكاری بۆ جێبەجێ كردنی چەندین بڕیاری نێو پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا بەر لە هاتنی جەژنی قوربان كردووە.
ئاتالای باسی ئەوەی كردووە كە حكوومەت دەیەوێت بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سوێندی توركی قوتابخانەكان، قەدەغەی پۆشینی سەرپۆش و گەڕاندنەوەی زەوییەكانی كەنیسەی مۆرگابریەل پێش هاتنی جەژنی قوربان جێبەجێ بكات.
ناوبراو جەختی لەوە كردووەتەوە كە دوای جەژنی قوربان بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكانی دیكەی نێو پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە.




