٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موسڵ..ھەڕەشەی کوشتن لە 18ھاوڵاتی مەسیحی ده‌کرێت

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ رێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی عێراق ھەڕەشەی کوشتن لە 18ھاوڵاتی مەسیحی قەزای تلکێفی سەر بە پارێزگای موسڵ دەکات، ئەمەش ترس و دڵە راوکێیەکی زۆری لە لای ئەوھاوڵاتیانە دروستکردووە.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەKDP.infoراگەیاند: ئەمڕۆ رێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوە و تێدا ھەڕەشەی کوشتن لە18ھاوڵاتی مەسیحی قەزای تلکێف کردووە.

سەعید مەموزینی گوتیشی:ئەم بەیاننامەیه‌ بۆتە ھۆی ترس و دڵەراوکێ لەلایەن ئەو ھاوڵاتیانە، تایبەت ھەندێک لەوانە رۆژانە بۆ کارکردن سەردانی پارێزگای موسڵ دکەن.

مەموزینی راشیگەیاند: بەپێی بەیاننامەکە ھۆکاری ئەو ھەڕەشەیە ئەوەیە کە ئەو ھاوڵاتیانە ھاوکاری حکوومەتی عێراقیان کردووە، بۆیە بڕیاریانداوە بیانکوژن.

پێشتریش رێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی عێراق لەرێی بەیاننامە ھەڕەشەی کۆمەڵکوژی لە کوردانی شەبەکی موسڵی کردو تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 50کوردی شەبەکی پارێزگای موسڵیان کوشتووە وھەزارو500ماڵیش لەترسی ئەو ھەڕەشەیە ئاوارەی ناوچە کوردییەکان بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار