نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرىUN له عێراق كرد

ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه 6ى ئۆكتۆبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نیكۆڵای میلادینۆڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق به یاوه‌ریى سۆكۆل كۆندى به‌رپرسى نووسینگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم و شاندێكی یۆنامى له به‌غدا كرد.
نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له نیكۆڵای میلادینۆڤ كرد كه وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ده‌ستبه‌كار بووه و خۆشحاڵیى خۆى به ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ڕێكخراوێكى پڕ ئه‌زموون ده‌توانێ ڕۆڵى خۆى له یارمه‌تیدانى هه‌رێم بۆ سه‌رخستنى ئه‌و به‌رنامه و پلانانه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێویستى پێیه‌تى؛ ببینێ.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیان له ڕه‌وشى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان كرد و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق خۆشحاڵیى خۆى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێم ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو له هه‌رێم هه‌نگاوێكى گرنگ بوو بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى كه‌لتوورى دیموكراسى و هیواى خواست هه‌رێمى كوردستان له پێشكه‌وتنه‌كانى به‌رده‌وام بێت و له‌مڕووه‌وه پشتگیریى یه‌كگرتووه‌كانى بۆ دیموكراسى و گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراق دووپات كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق؛ سه‌رۆك وه‌زیران هیواى خواست ئه‌م یاسایه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى دیموكراسیى ڕاسته‌قینه بێت و مافى هیچ لایه‌ك فه‌رامۆش نه‌كرێت و بواری به‌شداری بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان بڕه‌خسێت. هه‌روا گوتى: "پابه‌ندبوون به ده‌ستووره‌وه فاكته‌رى سه‌ره‌كییه بۆ حوكمڕانیى باش و جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى فیدراڵى و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق".
دواتر تیشك خرایه سه‌ر قه‌یرانى سووریا و كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و له‌مڕووه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م ڕه‌وشه ناله‌باره‌ى سووریا كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه؛ به تایبه‌ت له‌ڕووى مرۆییه‌وه، چونكه تا ئێستا 235 هه‌زار ئاواره‌ى سووریا ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و تیایدا نیشته‌جێن. هیوایشى خواست نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى زیاتر به‌هاناى ئه‌و ئاوارانه بێن و یارمه‌تیى هه‌نووكه‌ییان پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ خۆئاماده‌كردن بۆ به‌رنامه‌ى ئاینده. هاوكات سوپاسى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى كرد كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم توانیویانه یارمه‌تى و كۆمه‌ك بگه‌یه‌ننه ئاواره‌كان.
له به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێم كرد بۆ یارمه‌تیدان و حه‌واندنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره‌كانى سووریا و جه‌ختى كرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌یاندنى كۆمه‌ك و یارمه‌تى به ئاواره‌كان.




